کوردستانی
خشتەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ مانگی حوزەیران بڵاو کردەوە و کۆتا شوێنیش کە مووچە وەردەگرێت خانەنشینی پێشمەرگەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە و تێیدا هاتووە "هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت".
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان مووچەکانیان لە 12 رۆژدا وەردەگرن کە لە بەرواری 3ی ئابەوە دەستپێدەکات و رۆژی 15ی ئاب کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمە بۆ جاری سێیەمە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە کە هەر جارێک کۆمەڵێک کەموکورتی و ناوی چەند دامودەزگا و وەزارەتێکی تێدانەبوو.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


