کوردستانی

پەرلەمانتارێکی عیراق: راگرتنی تێلگرام کوردستان ناگرێترێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی عیراق: راگرتنی تێلگرام کوردستان ناگرێترێتەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
پەرلەمانتارێکی عیراق کە ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردنە رایدەگەیەنێت راگرتنی تێلێگرام لەسەر بڕیاری حکومەت بووە و لە ئێستادا بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکرد بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ وەزیری پەیوەندیکردنی عیراق و دەستەی راگەیاند و پەیوەندیکردنی عیراق سەبارەت بە راگرتنی خزمەتگوزاریی تێلێگرام بەدواداچوونم کردووە".
 
باسی لەوەشکردووە "بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و حکومەتی عیراق ئەم بڕیارەی دەرکردووە، هۆکارەکەشی بریتی بووە لە دزەپێکردنی چەندین داتا و بەڵگەنامەی فەرمیی دامودەزگاکانی دەوڵەت".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەو دزەپێکردنە لەلایەن خەڵکەوە بووە و پێشتریش کۆمپانیاکە ئاگادارکراوەتەوە بەڵام ئامادە نەبووە هاوکاربێت بۆ راگرتن و چارەسەرکردنی دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دەوڵەت".
 
کاروان یاروەیس وتوشیەتی "لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی بڕیاردراوە بە راگرتنی خزمەتگوزاریی تێلێگرام لە عیراق".
Qaiwan
Qaiwan