کوردستانی
ناونووسینی خوێندکارانی پۆلی یەک درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی تۆمارکردن و ناونووسینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی درێژکراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی، تۆمارکردن و ناونووسین بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکی بنەڕەتی تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەرواری 10ی ئابی 2023 درێژکرایەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە وەزارەتی پەروەردە وادەیەک دادەنێت تاوەکو دایکان و باوکان خوێندکارەکانیان ناونووس بکەن بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی و دواتر ناوەکانیان دەخرێتە ناو سیستمی پەروەردەوە و ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


