کوردستانی
دووبارە ئەم ناوچەیەی هەرێم بۆردوومان کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە نزیک ناحیەی سەنتەری چەمانکێ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کرایە ئامانج و بەوهۆیەشەوە سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە و لە نزیک سەنتەری ناحیەی چەمانکێ کە تەنها 12 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆکەوە دوورە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو ناوچەیەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدا بۆردوومان کراوە بە دیاریکراوی نزیک گوندی ئەشکەفتێیە و ئەو گەنجەشی گیانی لەدەستداوە ناوی ئالان ئیسماعیلە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


