کوردستانی

سایلۆی گەرمیان: تاوەکو ئێستا تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نەگەیشتووەتە دەستمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سایلۆی گەرمیان: تاوەکو ئێستا تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نەگەیشتووەتە دەستمان
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 

بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە قەرار وابوو بۆ پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران بگاتە دەستمان تەنها بڕێکی کەمی گەیشتووە و ئێمەش تاوەکو کۆی بڕەکە نەگات ناتوانن پارەی جوتیاران بدەین.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "پارەی گەنمی جوتیاران بەتەواوەتی نەگەیشتووەتە دەستمان و ئەو بڕەی گەیشتووە ناگاتە %5ی تەواوی ئەو پارەیەی کە پێویستە".
 
باسی لەوەشکردووە "ئێمە لەکۆی 19 ملیار و 110 ملیۆن دینار کە پارەی گەنمی جوتیارەکانمانە و گەنممان وەرگرتووە لێیان تەنها 650 ملیۆن دینارمان بۆهاتووە وەک سایلۆی کەلار"
 
جیختیشی کردەوە "بەغدا بڕیاریداوە کە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر هەژماری بانکی و بینێرێت بۆ جوتیارەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکەیان نەناردووە".
 
روونیشی کردووەتەوە "تەنها پێنج ملیار دینار بۆ کۆی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران و لەو بڕەش تەنها 650 ملیۆن دیناری بۆ ئێمە بووە و ئەمەش کۆی پارەکە نییە، بۆیە ناتوانین بە جوتیاران بڵێین کە بێن پارەکەیان وەربگرن تاوەکو کۆی بڕەکە نەگاتە دەستمان ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan