کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ شوێنەکانی مەترسی خنکان دادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت داوا لە هاوڵاتییان و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکەین کە پابەندبن بە رێنماییەکانەوە و نەچنە ئەو شوێنانەی کە هێمای قەدەغەکردنی مەلەکردنی لێدانراوە، ئەم هەوڵانە بۆ زیاتر نەبوونی رووداوەکانی خنکانە لەو سنوور و ناوچانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "دوای زیادبوونی رووداوەکانی خنکانی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە رووبار و دەریاچە و زێ و چەمەکان لە وەرزی هاویندا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەکانی رابردوودا هاوڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن".
باسی لەوەشکردووە "دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن دەستپێدەکەن".
وتوشیەتی "داوا لە هاوڵاتییانی ئازیز و گەشتیاران و کۆمپانیایاکانی گەشتوگوزار دەکەین کە پابەندبن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سوری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەغەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە، ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدابکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و رێگەپێدراو نین".
بیروڕا


