کوردستانی
شەڕە تەقە روویدا و گەنجێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی تەیناڵی سەر بە قەزای بازیان بەهۆی دروستبوونی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا.
شەیەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە لە ناحیەی تەیناڵ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
شایەتحاڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی لە شەڕەکەدا کوژراوە ناوی (دلێر رەشید)ە و تەمەنی 40 ساڵە، پێشتریش ئەو دوو بنەماڵەیە کێشەیان هەبووە لەسەر وەرگرتنی بەڵێندەرایەتی کۆمپانیایەک لەو سنوورە".
س،ر

بیروڕا