کوردستانی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا- 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند لە شاری سلێمانی، دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و رێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان بەناوی ( ی، ع، ح )لە قەزای بازیان دەستگیرکرد".

ئاماژەی بەوەکرد "تۆمەتبار هەریەک لە مادەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر )ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan