کوردستانی
سێ ئۆتۆمبێل سووتان "هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل زۆرن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر سێ ئۆتۆمبێل سووتان، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت "تەنها دوو ئۆتۆمبێلیان لای ئێمە تۆمارکراون".
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 لە سوتانی دوو ئۆتۆمبێل ئاگادارکراینەوە لە شەقامی 150 مەتری و ناوچەی شاوێس کە یەکێکیان بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بوو، ئەوی دیکەشیان هۆکاری تەکنیکی بوو".
لەبارەی هۆکارەکانی زۆربوونی سووتانی ئۆتۆمبێل وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "هۆکارەکان زۆرن؛ بە پلەی یەک بەنزینی خراپە کە بەنزین خراپبوو گازی زۆرە و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاگر، هۆکاری دووەمیش بۆ لایەنی تەکنیکی دەگەڕێتەوە، هەروەها فیول پەمپی کوالێتی نزم، دانانی بلاجیکتۆر و شاشەی ئایپاد بەشێکی دیکەی هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێلن".
س،ر

بیروڕا