کوردستانی
رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای گشتیی بودجەی عیراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو 2023 – 2024 - 2025 کەمێک لەمەوبەر لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای گشتیی بودجە عیراق بۆ هەر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بڵاوکرایەوە و رێنماییەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەرکراوە.
بەپێی یاساش دەبێت لەدوای بڵاوکردنەوەی هەر یاسا و رێنماییەک لە رۆژنامەی فەرمی حومەتی عیراقدا راستەوخۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 12ی حوزەیرانی 2023، پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای بودجەی بۆ هەریەک لە ساڵەکانی 2023 - 2024 - 2025 پەسەندکرد، دوای سڕینەوەی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەک، ژمارەیەک پێشنیازیشی بۆ پرۆژە یاساکە زیادکرد.
ر.ع

بیروڕا