کوردستانی

کوێستان محەمەد: ئێمە سکاڵامان لەسەر شێروان شێروانی تۆمار نەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوێستان محەمەد: ئێمە سکاڵامان لەسەر شێروان شێروانی تۆمار نەکردووە
مەودا میدیا -
 
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت کە ئەوان هیچ سکاڵایەکی یاساییان لە دژی چالاکوان شێروان شێروانی تۆمار نەکردووە و ئەنجومەنی دادوەریی کەوتووەتە هەڵەوە لە نووسراوەکەیاندا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی ئاراستەی نووسینگەی ئەنجومەنی دادوەری کردووە تێیدا هاتووە "ئێمە وەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێرهیچ سکاڵایەکمان لەسەر شێروان شێروانی نییە".
 
باسی لەوەشکردووە "هیچ نووسراوێکی فەرمیشمان لە بارەیەوە نییە، داواش لە ئەنجومەنی دادوەی دەکەین کە ئەو هەڵەیە چاکبکرێتەوە و ناوی ئەو لایەنە دیاریبکرێت کە نووسراوەکەی کردووە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەو نووسراوەی کە هەیە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر نییە کە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە بەڵکو نووسراوی فەرمانگەی داواکاریی گشتییە لە چاکسازیی گەورانی هەولێر". 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan