کوردستانی
هاوڵاتییانی کەم دەرامەت یەکەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون سبەینێ دەتپێدەکات و هاوڵاتییانی کەمدەرامەت سوودمەند دەبن لێی.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند "سبەی سێشەممە بەرواری 8ی ئاب لە رێوڕەسمێکدا و بەئامادەبوونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکەین".
باسی لەوەشکردووە "سوودمەندی سەرەکیی لەم کارە کەسانی هەژار و کەمدەرامەتن و شێوازی کاراکردنی فۆڕمەکەش بە ئۆنڵاین دەبێت، هەر سبەینێش وردەکاریی پرۆسەکە بۆ هاوڵاتییانی کەم دەرامەت رادەگەیەنین".
جەختیشی کردووەتەوە "سبەی کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ رێورەسمەکە لە دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڕێوەدەچێت و دەزگاکانی راگەیاندن لەوێ ئامادەدەبن بۆ گواستنەوەی سەرجەم زانیارییەکان بۆ هاوڵاتییان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


