کوردستانی
سبەینێ شەقامێکی گرنگی شاری سلێمانی بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەینێ شەقامی سەرەکیی پرۆژەی یەکتربڕی نزیک باخی بەختیاری دەکرێتەوە و کارکردن لە قۆناغی دووەمیدا کۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنبوو لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پرۆژەی یەکتربڕ باخی بەختیاری و ئامادەکاری کراوە کە سبەینێ رۆژی سێشەممە بەرواری 8ی ئاب کاتژمێر 9:30 بەیانیی بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "راستەوخۆش دوای کردنەوەی شەقامەکە دەستدەکرێت بە قۆناغی داهاتوو کە قۆناغی سێیەمە و لەم قۆناغە نوێیەشدا بڕگەکانی ناوەوەی ئەندەر پاسەکان و شەقامی لادان بۆیان کارییان تێدا ماوە و لە دوای سبەینێوە کارکردن تێیاندا دەستپێدەکات".
روونیشی کردووەتەوە "ئەو قۆناغەی کە ماوە نزیکەی %50ی کارەکانە و بۆ تەواوکردنی کارەکانی شەقامەکە پێویستمان بە نزیکەی شەش مانگی دیکە هەیە".
جەختیشی کردووەتەوە "پرۆژەکە بە کوالێتییەکی بەرزی ئەندازیاریی جێبەجێکراوە لەلایەن کۆمپانیای دەروازەی گەرمیانەوە و لە ماوەیەکی کورتیشدا ئەو قۆناغەی کە ماوە تەواوی دەکەین".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


