کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەسمان لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: سێ کەسمان لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەبارەی دۆسیەی کوشتنی کەسێکەوە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاریی ئاسایشی سنوورەکە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ناحیەی بازیان شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختیی برینداربوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی برینە سەختەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی هێزەکانی پۆلیس توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیانەوە بە هاوکاریی ئاسایشی سنوورەکە سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیار دراوە پشکنین بۆ ماڵی تۆمەتبارەکان ئەنجامبدرێتە و لە ئەنجامدا دەستگیرا بەەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا".
 
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "تۆمەتباران لە ئێستادا بەبڕیاری دادوە و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan