کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: باندێکی قاچاخچێتی چەکمان دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیویانە باندێکی چوار کەسی دەستگیربکەن کە بەشێوازێکی نایاسایی کڕین و فرۆشتنیان بە چەکەوە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای زانیاری و بەدواداچوونەکانمان، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش رۆژئاوای سلێمانی توانیان باندێکی چوار کەسی دەستگیربکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ مۆڵەت کڕین و فرۆشتنیان بەچەکەوە کردووە".
باسی لەوەشکردووە "لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەدا دەستیش گیراوە بەسەر چەندین جۆر چەکی بێمۆڵەتی کڵاشینکۆفدا، ئەم باندە لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان کڕین و فرۆشتنی چەکیان بە شێوەیەکی نایاسایی کردووە".
ئاسایشی هەرێم وتوشیەتی "هەر چوار تۆمەتبارەکە بە مادەی 15ی چەک راگیراون و لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


