کوردستانی

بکوژەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی کە شەوی رابردوو لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی شەش کەسی دیکەش، دەستگیرکرا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردوو لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی شەش کەسی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگیرکراوە".
 
باسی لەوەشکردووە "لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە سەبارەت بە رووداوەکە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "شەڕە تەقەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕش بووە، شەڕەکە لەنێوان هاوڵاتییانی گوندی کچان و هاوڵاتییانی گوندی کەریم ئەجەل روویداوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan