کوردستانی
تەرمی گەنجێک دوای چوار رۆژ لە خنکانی لە دەربەندی رانییە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی غەواسەوە توانرا تەرمی محەمەد عەلی تەمەن 20 ساڵ دوای چوار رۆژ لە دەربەندی رانیە بدۆزرێتەوە و دەربهێندرێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، محەمەد عەلی تەمەن 20 ساڵ رۆژی شەممەی رابردوو بەرواری 5ی ئاب کە بە مەبەستی مەلەکردن چبووە ناوچەکە، خنکا و دوای چوار رۆژ لە گەڕان بەدوایدا ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم گەنجە دانیشتووی گەڕەکی قولەی قەزای رانیەیە و بە ماوەیەکی کەم لەدوای چوونیە نێو ئاوەکەوە بۆ مەلەکردن خنکاوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


