کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا -  
 
بەپێی خشتەی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و پێنج وەزارەت و دەستەی دیکە دابەشدەکرێت.
 
لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمدا هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 8ی ئابی 2023 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و کاروبارەی شەهیدان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەنپێداویستی تایبەت و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچە تاوەکو 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دەبێت تاوەکو ئەو کاتە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان وەرگرتبێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan