کوردستانی
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لەلایەن کەشناسی هەرێمی کوردستانەوە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت ئەمڕۆش و سبەینێش پلەکانی گەرما بە بەردەوامی بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەراورد بە رۆژانی پێشووتر ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە".
باسی لەوەشکردووە "هەروەها سبەینێ چوارشەمە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا بەهەمان شێوە گەرمتر دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، زیاتر لەمڕۆ بەرزدەبێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پلەکانی گەرما بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرماوە دەگەنە 50 پلەی سەدی و داواشی کرد کە بۆ کاری پێویست نەبێت هاوڵاتییان لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە بەتایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


