کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لەم ناوچەیەی هەرێم کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت ئاگرێکی گەورە لە چیای بەنی هەریر کەتووەتەوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بەهۆی سەختیی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2023 رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە سنووری ئێمەیە لە چیای بەنی هەریر و ئاگرەکە زۆر گەورەیە و ناوچەیەکی زۆری سووتاندووە".
باسی لەوەشکردووە "گەورەیی ئاگرەکە سنوورەکانی تێپەڕاندووە و لە ئێستادا تیمەکانمان بە هاوکاریی هاوڵاتییانی ناوچەکە لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوە".
سەبارەت بە زیانەکانیش وتی "تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام رێژەیەکی زۆری پوش و پاوان سووتاوە و تادێت ئاگرەکە زیاتر گەورەدەبێت و رووبەرێکی بەرفراوان بەخۆیەوە دەسووتێنێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە سەدەها ئاگر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە بەهۆکاری جیاواز و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و هاوڵاتییان بە هەماگەنگیی یەکتر لە هەوڵدا دەبن بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەیان.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


