کوردستانی
زانیاریی لەسەر کوشتنی ژنێک لە هوانەی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو ژنەی گومانی کوشتنی لێدەکرێت لەنێو ماڵەکەی خۆیدا بووە چەقۆیەک بە سنگییەوە بووە و دەست و قاچیشی سووتاوە، تاوەکو ئێستا نازانرێت کێ وای لێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2023 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە کە ئەو ژنە لە ماڵەکەی خۆیدا بووە و چەقۆیەکیشی پێوەیە، دەست و قاچی سووتاوە و تاوەکو ئێستا نازانین کە کێ وایلێکردووە".
باسی لەوەشکردووە "لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار، ژنەکە گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش لەبارەی گیانلەدەستدانییەوە دەستی پێکردووە تاوەکو بزانرێت خۆی خۆی کوشتووە یاخود کوژراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە بەرواری 6ی ئاب کچێک بەناوی نور عەقیل کە تەمەنی 16 ساڵ بوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە کەلار بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بیروڕا


