کوردستانی

دادگای فیدراڵی تانەیەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی رەتکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی تانەیەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی رەتکردەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت دادگای فیدراڵی لەبارەی مادەی پارێزگای ناڕازی لە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵەکانی 2023 – 2024 – 2025ی رەتکردەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2023 کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "جگە لە چەند تانەیەکی دیکە دادگای فیدراڵی ئەم تانەیەی مەسرور بارزانی لەسەر بڕگەی 8 لە مادەی 13 کە تایبەتە  بە پارێزگای ناڕازی بە نایاسیی دانا و رەتیکردەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "مەبەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەیە قووت و مووچەی فەرمانبەران پێش هەموو شتێک خەرجبکرێت و بەشە بودجەی نێردراو لە بەغداوە نەچێت بۆ هیچ شوێنێکی دیکە".
Qaiwan
Qaiwan