کوردستانی
تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە، بە هۆكارێكی دەگمەن گیانیلەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە زێی بچووک، سنووری قەزای پردێ تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە و هۆكاری مردنەكەی بۆ رووداوێكی سەیر دەگەڕێتەوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، تەرمی ئەو گەنجە كەمێك لەمەوبەر لە زێی بچووک دۆزراوەتەو، گەنجەكە دانیشتووی ناو شاری کەرکوکە و چەند رۆژێک پێش ئێستا سەردانی قەزای پردێی کردووە.
چەند شایەدحاڵێك لەوبارەیەوە بە راگەیاندنەكانیان راگەیاندووە، ئەو گەنجەیان بینیوە لەناو زێی بچووک مەلەی کردووە و بەلەمی پۆلیسی پاسەوانی زێی بچووک خۆی پێداکێشاوە، دەشڵێن "بەوهۆیەوە گیانیلەدەستداوە".
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو گەنجە تەمەنی 30 ساڵە بەناوی (ز. ف. ح) لەژێر ئاوەکە خەریکی مەلە بووە و لەو کاتەی پۆلیسەکە بە بەلەمەکەی بەوێدا تێپەڕیوە، ژێرەوەی بەلەمەکە بەر سەری کەوتووە و پۆلیسەکە پێی نەزانیوە.
هاوكات جەستەی گەنجەكە پاش دەرهێنانەوەی لە ئاوی زێی بچووك هیچ نیشانەیەكی ئەشكەنجە و لێدانی پێوە نەبووە، لەكاتی مەلەكردنیشیدا كەسی لەگەڵ نەبووە و تەنها بووە.
بەهۆی وتەی شایەدحاڵانی رووداوەكەوە، لەئێستادا خاوەنی بەلەمەکە كە پیشەی پۆلیسە، دوو رۆژە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و لێكۆڵینەوە لەسەر بابەتەكە بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا