کوردستانی
یەكەی نیشتەجێبوون دەدرێتە كەمدەرامەتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ کەمدەرامەتان راگەیاندرا و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونیش وادەی پێشكەشكردنی داواكاریی ئاشكرادەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاب-2023 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوازی ئۆنلاین راگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم راشیگەیاند؛ لەمڕۆوە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە داواکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لەهەرێمی کوردستان کارادەکرێت و ئەو کەسانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بەپێی ئەو رێنماییانەی بڵاودەکرێنەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە.
وتیشی، فۆرمەکە بە شێوەیەکی زانستی داڕێژراوە ئەوەش دوای وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیاری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان و "پێشکەشکردنی داواکاری هەتا رۆژی 1ی كانوونی یەكەمی 2023 بەردەوامدەبێت".
لە وتەكانیدا وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەوە بەپێی یاسای نیشتەجێبوون خاڵبەندیی فۆرمەكان دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردووە، دواتر لای لیژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەت چێکكردنەوەی بۆ دەکرێت و پاشان ئاراستەی ئەو لیژنانە دەکرێت کە لەچوارچێوەی یەکە کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
لای خۆشیەوە جەمال عومەر، سەرپەرشتیاری دروستکردنی فۆرمی ئۆنلاینەکە، وردەکاریی شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکەی روونکردەوە، کە لەرێی ئەو لینکەوە دەبێت کە لە پەیجی وەزارەت بلاودەکرێتەوە، وتیشی "پرۆسەکە بەشێوەیەکی دادپەوەرانەیە بە جۆرێک بەپێی خاڵبەندیی و شایستەبوون یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێتە ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت".
ژ.ع

بیروڕا