کوردستانی

سەبارەت بە نووسراوی تایبەت بە گرێبەستكردنی وانەبێژان روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە نووسراوی تایبەت بە گرێبەستكردنی وانەبێژان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نووسراوێكی وەزارەتی دارایی تایبەت بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوبووە و بەهۆی ئەوەی نووسراوەكە مۆر و رێكەوتی لەسەر نەبوو دەنگۆ دروستبوو، بەوهۆیەوە روونكردنەوە بڵاوكرایەوە.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2023 نووسراوێك بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییەوە بڵاوكرایەوە تێیدا داوای بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات، دەنگۆی ناراستیی ئەو نووسراوە بڵاوبووەوە بەهۆی ئەوەی مۆر و رێكەوتی لەسەر نەبوو.

لەوبارەیەوە کارۆخ عبداللە گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ روونیدەكاتەوە، ئەو کۆنووسەی وەزارەتی پەروەردە و دارایی (پێشنیارە) نەک بڕیار   یاخود فەرمان،  بۆیە دوابڕیاری گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لای ئەنجوومەنی وەزیرانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە و دارایی ئەم نووسراوەیان بەرزکردەوە بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لەئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ خوێندنەوەی بۆ دەكات و پێشنیاری لیژنەی هاوبەشی دەکات دوای بەدواداچوونی لیژنەی پسپۆڕی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران، بە کۆی دەنگی وەزیرەکانیش بڕیاری لەسەردەدرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە و دارایی داوایانكردووە مامۆستایانی وانەبێژ ببنە گرێبەست.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan