کوردستانی
تۆمەتباری رووداوەكەی چەمچەماڵ دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکەی ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، لەلایەم دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە راگەیەندرا.
ئەمشەو سێشەممە 8ی ئاب-2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی پێنج کەسی دیکەی ناحیەی شۆڕشی دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییە راگەیەندراوەكان، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە هەمان شەوی رووداوەکەدا توانیان لە ناحیەی سەنگاو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیربكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی دەستگیكردنی تۆمەتبار بەناوی (م، و، ی) دەستیش گیردراوە بەسەر ئەو چەکەی کە تاوانەکەی پێئەنجامداوە.
ئێوارەی 7ی ئاب-2023 لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ کێشە و شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، رووداوەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە لەلایەن تەقەكەرێكەوە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە مادەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە.
ژ.ع

بیروڕا