کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەك داوای 63 كارمەند دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەك داوای 63 كارمەند دەكات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت نەخۆشخانەیەك لە تەواوبووندایە و پێویستیان بە 63 كارمەند دەبێت، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات هەر لەئێستاوە هاوكاربێت.

لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاندووە، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەرەو تەواوبوون دەچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی تەواوبوونی نەخۆشخانەكەدا پێویستیان بە 63 كارمەند دەبێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەكە بتوانێت خزمەتگوزارییەكان پێشكەشی هاوڵاتییان بكات.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەئێستاوە هاوکاربن بۆ دابینکردنی ئەو کارمەندانە بۆ ئەوەی بتواندرێت لەدوای تەواوبوونی نەخۆشخانەکە بە رووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan