کوردستانی

رووداوێكی هاتووچۆ پێنج كەس دەكاتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتووچۆ پێنج كەس دەكاتە قوربانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لەئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری لادان لە رێگە، لە سنووری ناوچەكە، پێنج كەس بوونەتە قوربانی.

ئەمشەو سێشەممە 8ی ئاب-2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند "ئاگادارکراینەوە لەلایەن یەكێك لە رێپێدراوانی هاتوچۆی سنوورەكە، لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری  لادان لەرێگە و وەرگەران".

ئەوەش هاتووە، رووداوەكە لەلایەن  ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا یارس لە رێگەی هاملتن نزیک حافیز لە سنووری سۆران روویداوە، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانیلەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون . 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan