کوردستانی
دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی تایبەت بە كەركوك راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عیراق و بەتایبەت دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لەو پرسەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەكەیدا ئەمشەو سێشەممە 8ی ئاب-2023 دەزگاری هەڵبژاردنی یەكیتی رایگەیاند "سەرەڕای ھەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ دروستکردنی یەک لیستی کوردی، بەڵام کورد لە کەرکوک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان وەك یەكێتی ھەمیشە دەستپێشخەربوون لە کۆکردنەوەی گشت لایەنەکان لە کەرکوک، بەڵام ھەوڵەکانیان بێسوودبوون و کورد بە چەند لیستێک بەشداریی ھەڵبژاردن دەکات.
ئەوەش هاتووە، سیستمی ئەمجارەی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی ھاوپەیمانێتییە گەورەکانە، چونکە فرەلیستی لەناو یەک پێکھاتە دەبێتە ھۆی فەوتانی ژمارەیەکی زۆری دەنگەکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوپەیمانێتییەكەیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاكان سەردەكەوێت و مافە زەوتكراوەكانی كورد بەدەستدەهێنێتەوە.
بڕیارە كۆتای ئەمساڵ 2023، لە سەرتاسەری عیراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجامبدرێت و لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لیستە كوردییەكان پەرتەوازەن.
ژ.ع

بیروڕا