کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکەشی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - سلێمانی روویداوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - سلێمانی روویدا، دایک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "کوڕەکە تەمەنی 21 ساڵە و دایکەکەش تەمەنی 51 ساڵە، هەروەها بریندارەکان چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە".
س.ر

بیروڕا