کوردستانی

بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری بە بڕی چوار کیلۆ تیئێنتی و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێمۆڵەت و نایاسایی دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 7ی ئابی 2023 سێ تۆمەتبار کە کاریان قاچاغچێتی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی نایاسایی بووە،  لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتباران ( س، م، م )، (ر، م، ع )، ( ج، ک، ع ) دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پشکنین بۆ ماڵ و دوکانی تۆمەتباران کرا، لە ئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام تیئێنتی و 53 پارچە چەکی مامناوەند و چەکی راو و  10 بۆمبی دەستی لە جۆری نارنجۆک و نزیکەی دوو هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و چوار دووربینی سەرچەک، لەئێستادا تۆمەتباران بە مادەی 15ی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan