کوردستانی

ئەم کارانە لەسەر شەقامە خێراکان قەدەغەکران "بە سەرپێچی هەژماردەکرێن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم کارانە لەسەر شەقامە خێراکان قەدەغەکران "بە سەرپێچی هەژماردەکرێن"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەو سەرپێچییانەی بڵاوکردەوە کە لە شەقامە خێراکان قەدەغەن و شۆفێر رووبەڕووی یاسای دەکرێتەوە بە ئەنجامدانی.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە هەموو شەقامە خێراکان لەژێر کۆنترۆڵن و هەموو سەرپێچییەک تۆماردەکرێت، بۆیە دەبێت شۆفێران پابەندی یاسا و رێنماییەکانی بن بۆ سەلامەتی خۆیان و سەروماڵیان".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارانەی لە شەقامە خێراکان قەدەغەن بریتین لە:

1- رەماش لێدان و تەنگاوکردنی شوفێرانی تر بۆ کردنەوەی رێگە.

2- وەستان و چاوەڕێکردن لەسەر شەقامی خێرا.

3- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین یان کاڵا.

4- کڕین و فرۆشتن و کاری دەستگێڕی.

5- رۆیشتنی بارهەڵگر هێڵەکانی چەپ و هێڵەکانی ناوەندی رێگەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، تەنها رێگەپێدراوی بۆ هێڵی لای راستە، بە خێراییەک کە ئەوپەڕی 80کم بێت لە کاتژمێرێک.

6-  لێخوڕین و رۆیشتنی هەر سوارۆیەک کەخێرایی لە 60کم لە کاتژمێرێک کەمتر بێت.

7- زیکزاک و سەرکێشی و پێشبڕکێ قەدەغەیە.

8- رۆیشتنی ئامێرەکانی بیناسازی و کشتوکاڵی (دۆزەر شۆڤڵ ،گرێدەر،تراکتۆر ،دەڕاسە،عادیلە) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، تەنها دەبێت بەفلات بگوازرێنەوە.

9- گەڕانەوە بە بەگ تەنانەت بۆ چەند مەترێکیش قەدەغەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan