کوردستانی
دانەگاز: ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی نوێی دارایی کۆمپانیاکەی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە، ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەموزی 2023 کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند "پێشبینی دەکەن تاوەکو کۆتایی چارەکی دووەمی ساڵی 2024، پڕۆژەی پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەبڕی 250 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە لە هەرێمی کوردستان تەواو ببێت".
ئاماژەی بەوەشکرد " لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکە 83 ملیۆن دۆلار بووە کە بەراورد بە قازانجی نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو، 25٪ دابەزیوە، بەوپێیەی لە نیوەی یەکەمی پار 111 ملیۆن دۆلار قازانجیان هەبووە".
ئەو کۆمپانیایە هۆکاری دابەزینی قازانجی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بۆ دابەزینی نرخی نەوتی برێنت لەو ماوەیەدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی پار گەڕاندووەتەوە و روونیدەکاتەوە "نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت 107 دۆلار بووە، بەڵام نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دابەزیوە بۆ 80 دۆلار".
دانەگاز جەختلەوە دەکاتەوە "بەشێک لە کەمبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەیە لە هەرێمی کوردستان و هەروەها کەمکردنەوەی خەرجییەکانییەتی کە بە رێژەی 15٪ قەرەبوو کراوەتەوە".
ئەوەش دەخاتەڕوو "سەرەڕای وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەمان وەک پێشتر بەردەوامبووە، لەبەرئەوەی بەرهەمەکانیان لەنێوخۆ بەکاردێت، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 6٪ بەرزبووەتەوە".

س،ر
بیروڕا