کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ ماڵێك دزی‌ بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەبڕێك پاره‌ی‌ لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانەوە دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ع، م، ك لەدایكبووی 1994) به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan