کوردستانی
ئۆتۆمبێلێك لە رێگەی دوكان كرایە ئامانج و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەمێك لەمەوبەر لەسەر رێگەی خەلەكان - دوكان، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەست مەودا میدیا، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری جیپ بووە و لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان کراوەتەئامانج و فڕۆكەكەش بەپێی وتەی شایەدحاڵان توركی بووە.
هاوكات ئامارە سەرەتاییەكان دەڵێن، دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون، و برینداربوون كە یەكێكیان هاوڵاتیی رۆژئاوای كوردستانە، چەند سەرچاوەیەكی نافەرمیش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی كەسێكی دیكە دەكەن كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە.
یەكەمینجارە لە سنووری دوكان فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومان دەكەن، هەر لەماوەی هەفتەی رابردووشدا لە سنووری چەمچەماڵ رووداوێكی هاوشێوە روویدا و قوربانیی لێكەوتەوە.
ژ.ع

بیروڕا