کوردستانی
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە دەستبكرێت بە قیرتاوكردنی زۆنی یەكەمی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی و تیمی ئەندازیاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی بەو كارە راسپێردراوە.
بە بریاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دەست بە قیرتاوکردنی زۆنی یەکەمی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێت، سەرۆکی شارەوانی و تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانیش بەو كارە راسپێردراون.
بە هەریەك لە سەرۆكی شارەوانی و تیمی ئەندازیاریی سەرۆكایەتیی شارەوانییش راگەیەندراوە، بە وردی کار بۆ تەواوکردنی شەقامی 100 مەتریی بکەن و لەئێستادا بەپێی زانیارییەكان تیمی ئەندازیاریی کۆمپانیای جێبەجێکار لە قۆناغی کارکردندان.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە قۆناغی یەکەم 34 کیلۆمەترە و لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات هەتا گوندی دەمرکان، کۆی بازنەی 100 مەتریی لە شاری سلێمانی 146 کیلۆمەترە و بریارە بە سێ قۆناغ جێبەجێبکرێت.
هەر لە چوارچێوەی کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە باکووری شاری سلێمانی دوو یەکتربر لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە لە خوار تونێلی پێشڕەو - فولکەی دەباشان - ئەزمەڕ بنیاددەنرێت، لە بەرامبەر فراوانکردنی زەوی پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی کۆمپانیای ناوبراو دەبێت بە زووترین کات کارەکانی ئەو یەکتر برە تەواوبکات.
ژ.خ

بیروڕا