کوردستانی

سەبارەت بە دوو هێرشی ئاسمانیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دوو هێرشی ئاسمانیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە دوو هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، دژەتیرۆری كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەكات "ئۆتۆمبێلەكان تایبەت بوون بە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پارتی کرێكارانی کوردستان(پەكەكە)، بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک کوژران و چوار چەکداری دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردەئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژرا و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.

لەلایەكی دیكەوە، کاتژمێر 3:30 خولەكی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئەندامێكی پەكەكە کوژرا و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan