کوردستانی
هەنگاوێكی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، مۆڵەت دەدرێتە بەنزینخانەكان بەنزین هاوردە بكەن، بەڵام بڕیارەكە بۆ ماوەیەكی كاتییە.
بە فەرمانێكی وزاری، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لەسەر داوای پارێزگارەکان و سەرۆکی یەکە ئیداریە سەربەخۆکان، مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی داوەتە بەنزینخانەکان و دەتوانن هاوشێوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بەنزین هاوردەبکەن.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بەنزینی هاوردەکراو پێویستە بە پێی کواڵیتی پەسندکراوی لیژنەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت و فەرمانەكەش لەكاتی دەرچوونییەوە هەتا رێكەوتی 21ی ئاب-2023 جێبەجێدەكرێت.
بەپێی نووسراوەكەش، ئەو هەنگاوە بەمەبەستی رێگرتنە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی كوردستان.
ژ.ع

بیروڕا