کوردستانی

لەبارەی زیندانیكردنی هەمیشەیی دێمیرتاش پارێزەرەكەی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی زیندانیكردنی هەمیشەیی دێمیرتاش پارێزەرەكەی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

پارێزەری تایبەتی سەڵاحەدین دێمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دێموكراتی گەلان (هەدەپە) و نووسەر و كەسایەتیی دیاری كورد، سەبارەت بە هەوڵدان بۆ بڕیاری زیندانیكردنی هەتایی دێمیرتاش هۆشداریی دەدات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "x"، مەحسونی كارامان، پارێزەری سەڵاحەدین دێمیرتاش بڵاویكردووەتەوە "تەنها بەهۆی بڵاوكردنەوەی یەك تویتەوە هەریەك لە دێمیرتاش و هاوڕێكانی لانیكەم بە 7 جار سزای زیندانیی هەتایی سزادەدرێن".

ئاماژەی بەوەشكردووە، تویتەكە لە ساڵی 2014 تایبەت بە دۆسیەی كۆبانێ لە پەڕەی فەرمیی هەدەپە بڵاوكراوەتەوە و لەئێستادا كار لەسەر ئەوەدەكرێت بە دێمیرتاش و 18 لە هاوڕێیانی زیندانیكراوی و 108 لە هاوڕێ سیاستوانەكانی دیكەی بە زیندانی هەمیشەیی سزابدرێن.

كارامان لە بڵاوكراوەكەیدا هۆشداریی توندی داوە و دەڵێت "گاڵتە نییە، سزادەدرێن"، رووی وتەكانی كردووەتە پارێزەران، رۆشنبیر و خاوەن وتەكانی كۆمەڵگە و لێشیان دەپرسێت "هیچتان نییە بۆ وتن؟".

تویتەكەی هەدەپە تایبەتە بە كۆبانێ، كە لەو ساڵەدا دۆخی سەخت بوو بەهۆی تێرۆریستانی داعش و داوای لە هاوڵاتییان كردووە بچنە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان لە كۆبانێ.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan