کوردستانی
بەرگریی توركیا كوژران و برینداربوونی سەربازانی رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایدەگەیەنێت لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان پێنج سەربازی كوژراو و بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەكەی بەرگریی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاب-2023 بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە "تەنها لەمڕۆدا دوو سەربازی هێزەكانیان كوژراون".
لەو بڵاوكراوەیەدا یاشار گیولێر، وەزیری بەرگریی توركیا سەرەخۆشیی خۆی راگەیاندووە و ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و لەمیانی هێرشەكانیان لە ناوچەكەدا، سێ سەربازی دیكەیان برینداربووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی لە رێگەی دوكان كرد و سەرەنجام دوو هاوڵاتی گیانیان سپارد و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
هەر لەماوەی هەفتەی رابردوودا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە سنووری چەمچەماڵ بۆردومانكرد و زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە، ئەوەش وێڕای بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە شێوەیەكی بەردەوام.
ژ.ع

بیروڕا