کوردستانی

دەستڕێژی گولـلە لە دوو هاوسەر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستڕێژی گولـلە لە دوو هاوسەر کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک دەستڕێژی گولـلەی لە دوو هاوسەر کرا و بە سەختی بریندارکران و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی ئەو شارە.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئابی 2023 لەلایەن کەسێکەوە لە گەڕەکی پەنجا عەلی دەستڕێژی گولـلەی لە دوو هاوسەر کرا و بە سەختی بریندارکران".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە هەڵهاتووە و برای ژنەکەیە، بە رەگەز عەرەبن و هاوسەری ژنەکەش خەڵکی شاری سلێمانییە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، ژنەکە ناوی (عەزرا مەنهەل)ە و تەمەنی 24 ساڵە فیشەک بەر سەری کەوتووە  و پیاوەکەش ناوی (سامی شکور مەحمود)ە تەمەنی 39 ساڵە و گولـلە بەر سینگی کەوتووە و لە نەخۆشخانەی ئازادین و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan