کوردستانی

ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی ئاشتی قەزای قەڵادزێ ژنێکی تەمەن 32 ساڵ لەلایەن برا تەمەن 35 ساڵانەکەیەوە بە دەمانچە کوژرا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی ئاشتی قەزای قەڵادزێ ژنێک کە بە میوانی چووەتەوە ماڵ باوکی بە فیشەک کوژراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژنەکە تەمەنی 32 ساڵە و بکوژیش تەمەنی 35 ساڵە و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە دوو هاوسەر کران و بە سەختی برینداربوون، تۆمەتبار برای ژنەکە بوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan