کوردستانی

باندێکی گەورەی گزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی گەورەی گزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

لەئێستادا تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی گزیکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ئامادەیی راگەیاند.

نەقیب سامی حوسێن، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە "لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینی ورد، توانرا چەندین گرووپی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستگیر بکرێن کە نزیکەی 16 کەس دەبن".

ئاماژەئ بەوەشکرد "ئەو گروپانە لە رێگەی جیاوازەوە زانیارییان بە قوتابیانی ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە داوە، کە لە ماڵەکان ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی پشکنینی ماڵ چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی  و دروستکردنی پێڵاو و ماستەر کارتی ڤی ئای پی ئەو کردارەیان ئەنجامداوە".

ئاشکراشی کردووە "لە بەرانبەردا بڕێکی زۆر لە پارەیان لە قوتابیان وەرگرتووە لەناویاندا تاوانبار هەیە حەوت ملیۆن دیناری وەرگرتووە و هەشت خوێندکاریش لەکاتی پرۆسەکە دەستگیرکراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan