کوردستانی

چەند لیوایەک خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند لیوایەک خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئابی 2023 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە کە بریتین لە لیواکانی (26, 28, 30)".
 
باسی لەوەشکردووە "لە رۆژی دەرچوونی فەرمانی گواستنەوەی ئەم سێ لیوایەی کە خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
 
وتوشیەتی "یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بەردەوامیش لەلایەن سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەوە جەختی لێدەکرێتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan