کوردستانی

لە پیرەمەگروون سێ ئەندامی خێزانێک کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پیرەمەگروون سێ ئەندامی خێزانێک کوژران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون رایدەگەیەنێت کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک لە ناحیەی پیرەمەگروون و بە دەستڕێژی گولـلـە سێ ئەندامی ئەو خێزانە دەکوژێت، کوژراوەکانیش دوو برا و کوڕی یەکێکن لە کوژراوەکان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئابی 2023بەکر رەسوڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون بە مەودا میدیای راگەیاند "نزیک کاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک و دواتر دوو برا و کوڕی یەکێکیان دەکوژێت".
 
باسی لەوەشکردووە "بکوژەکە بە چەکی جۆری دەمانچە کارەکەی کردووە و ژنی یەکێک لە کوژراوەکانیشی بریندار کردووە و لە ئێستادا تەرمی کوژراوەکان گەیەندراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەو کەسەی کارەکەی ئەنجامداوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کوژراون خەڵکی یەک گوندن و هەمووشیان لەیەک گەڕەک بوون".

مەودا میدیا زانیویشیەتی کە لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی تەقەکەرەکە و دەستگیرکردنی.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan