کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی: شەقامی گشتیی گەڕەکی کازیوە نۆژەندەکەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانییەوە بەشی پرۆژەکان و ئامێرەکانی راسپاردووە کە دەستبکەن بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی گشتیی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئابی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوامیی سلێمانی رایگەیاند "لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی، بەشی پرۆژەکان و ئامێرەکانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە راسپاردووە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی گشتیی گەڕەکی کازیوە کە هەریەکە لە گەڕەکەکانی (قڕگە، کازیوەی دوو، شوقەکانی دیلان سیتی و بەرزاییەکانی قەیوان) بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە دەبەستێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "ئەم پرۆژە خزمەتگوزارییانە مافی رەوای هاوڵاتییانە و ئەنجامدانی ئەرکی سەر شانمانە، ئەم کارەش دوای ئەوە دێت کە بەشێکی زۆری هاوڵاتییان داوایانکردووە شەقامی سەرەکیی کازیوە نۆژەنبکرێتەوە کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانەوە بەشێکی تێکچووە".
جەختیشی کردووەتەوە "لەی؛ا عومەر وەک سەرۆکی شارەوانیی خۆی چووە و بە شێوەیەکی مەیدانی ئەو شەقامە سەرەکییەی بەسەر کردووەتەوە، دواتریش داوای لە بەشی پرۆژەکان و بەشی ئامێرەکانی سەرۆکایەتییەکەمان کردووە کە دەستبکرێت بە نۆژەنکردنەوە و دووبارە قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامە".
ر.ع
بیروڕا


