کوردستانی

بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی پیرەمەگروون دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی پیرەمەگروون دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی ناحیەی پیرەمەگروون دەستگیرکراون.
 
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ هاوڵاتیی یەک خانەوادە و دواتر بریندارکردنی دوو کەسی دیکە، دەستگیرکرا ".
 
مەودا میدیا زانیویشیەتی، بکوژ و خانەوادەی کوژراو هەردووکیان خەڵکی یەک لادێ بوون و ماڵیشیان لەیەک گەڕەکی پیرەمەگروون بووە، رووداوەکەش کاتژمێر هەشتی رۆژی رابردوو بووە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan