کوردستانی

کەشناسی: کەشوهەوا فێنک دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: کەشوهەوا فێنک دەبێت
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووکیش هەیە.
 
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێکیش پەڵە هەوری جیا جیا بوونی دەبێت، ئەگەریش هەیە تۆزێکی سووک بەرزببێتەوە و پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
 
باسی لەوەشکردووە "سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش هاوشێوەی ئەمڕۆ بوونی دەبێت، پەڵە هەور لە هەندێک کاتدا دەردەکەوێت و پلەکانی گەرماش بە گشتیی بە رێژەی یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دادەبەزێت".
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
 
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
 
دهۆك : 45 پلەی سیلیزی
 
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
 
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
 
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
 
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan