کوردستانی
لە پێنجوێن کەسێک بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن رایدەگەیەنێت تەرمی کەسێکیان هێناوەتە بەش فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە دوای پشکنین و کاری پێویست بە وتەی شایەت حاڵەکان بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوە ئەم کەسە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023 نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن رایگەیاند "تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بە وتەی شایەتحاڵەکان لە چیایەکی پشتی گوندی گۆخلانی ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن سەرقاڵی دۆزینەوەی هەنگوین بوون و بۆ هەنگ گەڕاون".
باسی لەوەشکردووە "ئەو تەرمەی کە هاتە لامان بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوە گیانی لەدەستدابوو کە دوای پشکنین و کاری پێویست دەرکەوت کە هەستیاریی بەرانبەر بە هەنگەکان هەبووە".
وتوشیەتی "کاری پێویستی لەلایەن کارمەندەکانەوە بۆ ئەنجامدراوە و کاری پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەکە بۆ کراوە، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 30 حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دووپشک و مار رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە".
جەختیشی کردووەتەوە "داوا لە هەنگەوانان و جوتیاران و شاخەوانەکان دەکەین کە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لەکاتی هەر رووداوێکی پێوەداندا بە زووترین کار نەخۆشەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


