کوردستانی

لەئێستادا دەتوانیت بەشێوەیەکی ئاسان داوای شوقە لە حکومەت بکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەئێستادا دەتوانیت بەشێوەیەکی ئاسان داوای شوقە لە حکومەت بکەیت
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بەستەری نوێمان بۆ داناون تاوەکو خێزانە کەم دەرامەتەکان بە ئاسانی بتوانن فۆڕمەکانی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "لینکی پێشوومان لابردووە کە خێزانە کەم دەرامەتەکان دەیانتوانی لەرێگەیەوە فۆڕمی نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە و سێ دانەی نوێمان بۆ داناون".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانەی بەستەرەکەی پێشوویان بەکارهێناوە و لەوێوە فۆڕمیان پڕۆردووەتەوە، پێویست ناکات دووبارە لەم بەستەرە نوێیانەش هەمان کار دووبارە بکەنەوە، بەوهۆیەی ناویان چووەتە نێو سیستەمەکەوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "بەهۆی زۆری فشاری سەر ئەو بەستەرەی یەکەم جار دانرابوو هاوڵاتییان نەیاندەتوانی بەئاسانی فۆڕمەکە پڕبکەنەوە  و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 26 هەزار کەس فۆڕمەکەی پڕکردووەتەوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردوو بەرواری 8ی ئاب دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند "9004 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی کەم دەرامەت ئامادەکراوە کە زۆربەیان %90 کارەکانیان کۆتایی هاتووە و شێوازی پارەدانیشی بەسەر 300 مانگدا دابەشدەکرێت  و هیچ بڕە پارەیەکیش وەک پێشەکی وەرناگیرێت".
 
ئەمەش هەر سێ بەستەرەکەیە کە هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەیەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە:

بەستەری یەکەم:
https://kamdaramet.com/index.php?module=users/login

بەستەری دووەم:
https://kamdaramet.com

بەستەری سێیەم:
https://kamdaramet.com

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan